شەپۆلێكی بەفربارین چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی گرتەوە
K24 - ئامێدی
شەپۆلێكی بەفربارین چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و لە ھەندێك ناوچەی سنووریی و گوندە دوورە دەستەكان ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستبووە.
شیمال بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری ئامێدی رایگەیاند: "لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین زۆربەی ناوچەكانی دەڤەری ئامێدی گرتووەتەوە و لە ھەندێك شوێن نزیكەی 15سم باریووە تا ئێستا بەفربارین بەردەوامە".
عەزیز بەرواری، لە بنكەی كەشناسی كانی ماسی بە كوردستان24 گوت: "بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە رێگەی دەروازەی سنووری سەرزێڕ و ژمارەیەك گوند گیراوە و لە زۆربەی ناوچەكە زیاتر لە 10سم بەفر باریووە".
ھ.م