ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی سوید پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن

"چاوه‌ڕوانی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ده‌كه‌ن"
kurdistan24.net

K24 - ستۆكهۆڵم:

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی سوید، پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن، كه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ كه‌سایه‌تی مه‌سرور بارزانی به كاریگه‌ر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت وه‌سفده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوانی یه‌كخستنی ماڵی كورد و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن و باس له‌ رۆڵی له‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا ده‌كه‌ن.

یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ به‌ناوی فرێدریک ماڵم، پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی لیبراڵ, ده‌ڵێت: "پێموایە گرنگە ئێستا لایەنە سیاسییەکانی وەک پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ پارتەکانی دیکە بە یەکەوە دەتوانن پرۆسەیەکی سیاسی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن، چونکە لە چەند ساڵی داهاتوودا تەحەدای گەورە هەن و پێموایە بەڕێز مەسرور بارزانی دەتوانێت سەرکەوتوو بێت، چونکە کوردستان جارێکی دیکە بەرگەی گەڕانەوە بۆ دواوە ناگرێت، لایەنە یەکڕیز بن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە داهاتوودا بەرقەرار بکەن".

ئ. م