ئه‌و عێراقییانه‌ی هه‌سه‌ده راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی كردنه‌وه دادگایی ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق، ده‌ستی به دادگاییكردنی 900 هاووڵاتی عێراقی كردووه كه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له كاتی كۆنترۆڵكردنی دوا مۆڵگه‌كانی داعش ده‌ستگیریكردن و راده‌ستی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقی كردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ریی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و عێراقییانه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی داعشه‌وه دادگایی ده‌كرێن، دۆسیه‌ی 900 ئه‌ندامی داعش كه له سووریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ریی و دادگای په‌یوه‌ندار به پرسه‌كانی تیرۆر ته‌ماشای دۆسییه‌كانی كردووه و ده‌ستیكردووه به دیاریكردنی كات و رێوشوێنی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی به چه‌ند گرووپێك دادگایی بكرێن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "جگه له‌وه هێشتا ژماره‌یه‌ك گومانلێكراوی دیكه‌ی عێراقی له زیندانه‌كانی هێزه كوردییه‌كانی سووریادان و چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ن تا له عیراق دادگایی بكرێن، بڕیاره ئه‌وانیش به چه‌ند قۆناغێك له‌سه‌ر سنووری عێراق و سووریا وه‌ربگیرێنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌وانه سه‌ركرده‌ی كاریگه‌ری داعشیان تێدایه، به‌ڵام ریكخراوه‌كه شاردوونیه‌تییه‌وه و سه‌ركرده و كه‌سی وایان تێدایه گازی كیمیایی دروستكردووه‌و به‌رپرسی زۆربه‌ی هێرشه كیمیاییه‌كان بووه".