ڤایرۆسی كۆرۆنا یاری بە داھاتی ملیاردێرەكان دەكات

ڤایرۆسی كۆرۆنا داھاتی خاوەنی ئەمازۆنی كەمكردەوە

K24 - ھەولێر

ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە ھۆكار كە لە دوای تەنیا 72 كاتژمێردا، جارێكی دیكە بیزۆس بگەیەنێتەوە لوتكەی ملیاردێرەكانی جیھان.

بە كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین لەسەر بازاڕە داراییەكانی جیھان، جێف بیزۆس دامەزرێنەری كۆمپانیای ئامازۆن بۆ ماوەی 72 كاتژمێر پلەیەك گەڕایەوە دواوە لە لیستی دەوڵەمەندانی جیھان و بە دووەم ملیاردێری جیھان ھەژماركرا،  بەو پێیەی كە بازاڕەكان لە كۆتایی ھەفتەدا دادەخرێن و  دەستبەجێ بێرنار ئارنۆڵت  سەرۆكی جێبەجێكاری LVMH شوێنی گرت، بەڵام زۆری نەخایاند و جارێكی دیكە  پشكی كۆمپانیای ئامازۆن بەرێژەی %0.5 بەرزبوونەوەی تۆماركرد و سامانەكەی بەبڕی 489 ملیۆن دۆلاری زیادیكرد و گەیشتە 116 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار و بەپێش ئارنۆڵت ركابەری كەوت كە سامانەكەی بەھۆی مەترسییەكان لەسەر گەشتیاری و بازاڕكردن  ،بەبڕی 3 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار داكەوتنی تۆماركرد و گەیشتە 112 ملیار  و 900 ملیۆن دۆلار و بەو جۆرەش بیزۆس توانی ببێتەوە دەوڵەمەندترین كەسی جیھان.

ھ.م