ئێف بی ئای لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی تره‌مپ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێڕ:
پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمەریکا "FBI"، ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كردووه له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی نهێنی كاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا كردووه.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆشكی سپی بابه‌ته‌كه‌ی به "بێ بنه‌ما" وه‌سف كردووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپیش هێرشی كردووه‌ته سه‌ر جێیمس کۆمێی، لێكۆڵه‌ری ئێف بی ئای.
دوای دەرکردنی له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه، جەیمس کۆمێی، بەڕێوەبەری FBI لەساڵی 2017، زیاتر نیگەران بوو و هەر ئەمەش وایکرد ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
پۆلیسی فیدرال ده‌یه‌وێت بزانێت، دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیه‌کی خوازراو کار بۆ رووسیا دەکات یان بە شێویه‌کی نەخوازیار لە ژێر کاریگەریی مۆسکۆ کار دەکات هەروەها بزانێت کە ئایا کاری ترەمپ تاوانکارانەیە و دەرکردنی جەیمس کۆمێی بە شێوەیکی یاسایی بووە یان نا؟
دەسەڵاتدارانی پۆلیسی فیدرال باسی ئەوەیان کردووە ئەوان دوو لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، یەکێک لێکۆڵینەوەی تاوانه‌كانه و ئەوەی دیکە لێکۆڵێنەوەی دژی هەواڵگری.
نیویۆرك تایمز نووسیویەتی: "تاکو ئێستا هیچ بەڵگەیه‌کی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە پیشانی بدات كه دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیه‌کی نهێنی لەگەڵ رووسیا لە پەیوەندیدا بووە یان بۆ بەرژەوەندی ئەوان کارێكی ئەنجامداوە"، هەروەها وتەبێژەکانی FBI هیچ زانیارییەکیان لەمبارەیه‌وە بڵاو نەکرده‌وە.
روودی جولیانی، پارێزەری دۆناڵد ترەمپ، گوتی: "لە راستیدا ئەم بابەتە بۆ ساڵ و نیوێك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ ئەنجامێک بەدەست نەهاتووە کە پەیوەندی لەمباره‌یه‌وه هه‌بێت، کەواتە ئەمە ئەوە دەگەیه‌نێت کە ئەوان هێچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوە".
دۆناڵد ترەمپ لە مانگی 5 ساڵی 2017 جه‌یمس كۆمێی، بەڕێوەبەری FBI له كار لادا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نەیتوانی لە سەر پرسی به‌كارهێنانی ئیمه‌یڵی تایبه‌تی خۆی بۆ كاری فه‌رمی و حكوومی له‌لایه‌ن هیلاری کلینتن، هیچ ئه‌نجامێك بە دەستبهێنێت.
له وه‌ڵامی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆرك تایمز، كه پشتی به زانیارییه‌كانی جه‌یمس كۆمێی به‌ستووه، تره‌مپ هێرشیكرده سه‌ر كۆمێی و رایگه‌یاند، ئه‌و پۆلیسێكی "ته‌مبه‌ڵ و لێنه‌هاتوو و شكستخواردوو" بوو له كاره‌كانی پیشووی.