لە پێنجوێن 10 تۆمەتبار دەستگیر كران

پێشتر داواكراون

K24 - سلێمانی

ھێزەكانی پۆلیس لە ماوەی ھەفتەیەكدا لە پێنجوێن 10 تۆمەتباریان دەستگیر كرد، كە پێشتر داواكرابوون و لە یاسا ھەڵاتوون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا روونكردووەتەوە: "تۆمەتبارێك دەستگیركرا بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عێراقی كە هەوڵی داوە هاووڵاتییەك بكوژێت. ھەروەھا تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تاوانی دزی ئەنجامداوە.سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 194 لەیاسای گومرگ".

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە: "پێنج تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عێراقی".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی ھاتووە: "لەدرێژەی هەڵمەت و گەڕانی هێزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن بۆ ناو كافتریا و گازینۆ شەوانەكانی سنووری قەزاكە دەستگیراوە بەسەر چەندین چەقۆو بۆكس خەنجەردا كە بەپێی یاسا رێپێدراو نین".

ھ.م