ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ستایشی بڕیارەکانی کابینەی نوێ دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ده‌زانێ به ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت و ڕێكخستنی كاری فه‌رمانگه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتین.
رۆژی دووشه‌ممه 15ی ته‌موزی 2019 ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئاسایی خۆی، چه‌ند بڕیارێكی به ئاڕاسته‌ی پرسی شه‌فافیه‌ت، رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی رووتین، ئاسانكاریی بۆ هاووڵاتیان بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان و یه‌كلا كردنه‌وه‌ی سكاڵای هاووڵاتیان.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤدا هاتووە: "ئێمە له ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ، وێڕای به‌رز نرخاندنی ئه‌و بڕیارانه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، له‌هه‌مان كاتدا پتشیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین".
دەستەکە دەشڵێت: "ئه‌مە سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به ئاڕاسته‌کردنی كاروباری ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كاری ده‌زگایی (مؤسساتى) كه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و نه‌هێشتنی واسیته و ڕۆتین و خزمێنه‌و كاری نایاسایی".
دەقی راگەیەندراوی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ:
ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وێڕای به‌رز نرخاندنی ئه‌و بریارانه كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌مان كاتدا پتشیوانی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌كه بۆ به ئاڕاسته‌ی بردنی كاروباری ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كاری ده‌زگایی (مؤسساتى) كه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنی واسیته‌و ڕۆتین و خزمێنه‌و كاری نایاسایی.
ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه به‌شێكی ئه‌و بریارانه په‌یوه‌ستن به‌بابه‌تی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و پاراستنی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه به‌ده‌ر كراون و پێویستیان به‌پاراستن هه‌یه له‌فه‌رمانگه‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و به پێ ی یاسا ڕێگه نه‌دراوه بۆ بڵاو كردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌یان ، ئێمه لێره‌دا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به جێ به‌جێ كردنی یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری ژماره (11) ی ساڵی 2013 و ده‌ركردن و گشتاندن و بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی ئه‌و یاسایه رۆڵی گرنگی ده‌بینی له هه‌نگاو نان به ئاڕاسته‌ی شه‌فافیه‌ت و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری و جێ به‌جێ كردنی به‌شێكی ئه‌و بریارانه .
هیوادارین ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌هه‌نگاوه‌كانی تری له‌داهاتویه‌كی نزیك به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ری پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان لای حكومه‌ت بكات و كێشه هه‌لپه‌سێردراوه‌كانیش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ده‌ستورو دیالۆگ چاره‌سه‌ربكات له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ، له‌كۆتایشدا به ووردی چاودێری جێ به‌جێ كردنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و بڕیارانه بكات و رێگه نه‌درێت چیتر كاری هاوڵاتیان دوا بكه‌وێ و ڕێگری له به‌رتیل و رۆتین بگیرێ ، ئه‌وه‌ش به ئاڕاسته‌ی بونیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی شارستان و حكومه‌تێكی به‌تواناو به‌هێز و خزمه‌تگوزار بۆ هاوڵاتیان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
16 ی ته‌موزی _2019
H.J