لە ھەولێر 19 شوێن بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی داخران

هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە سنووری چەند شاروانییەك ئەنجام درا

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ئاشكرای كرد، بەھۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی، 19 شوێن لە ھەولێر داخران.

لە راگەیەندراوێكدا د. سەرهەنگ جەلال، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر راگەیاند "تیمەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتیی خۆراک لە هۆبەی چاودێریی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستی، لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە سنووری شاره‌وانییەكانی 1 و 3 و 4، نۆزدە شوێنیان داخست، کە مەرجەکانی تەندروستیان تێدا نەبوو".

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەو شوێنانە بریتین لە: "دوو سەمونخانە و یەک نانەواخانە و سێ خواردنگە و پێنچ ئارایشگە و یەک مەساج و یەک کۆگا و دوو چایخانە و چوار سەرتاشخانە".

بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە: "تیمەکان رۆژانە لە پشکنینی شوێنە گشتی و کارگەکان بەردەوامن، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک، تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی بەدواداچوونی بۆ بكه‌ن".

ھ.م