هێزی سەربازی رەوانەی زیقار و بەسڕە دەکرێت
K24 - ھەولێر
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامن و هێزی سەربازی رەوانەی زیقار و بەسرە دەکرێت.
لە درێژەی زنجیرەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی عێراق، لە بەغدا بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە 13 کەس تووشی هەناسە تەنگی بوون، ھەروەھا لە واست و زیقاریش، پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو، پزیشکێک و کارمەندێکی تەندروستیش لە ناسریە کوژران.
هاوکات، بۆ پاراستنی گرتووخانەکان، 500 سەرباز بۆ زیقار و 150 سەربازی دیكەش بۆ بەسرە رەوانە کران.
بەگوێرەی دوایین ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانیش تا ئێستا، 433 کەس کوژراون و نزیکەی 20 هەزاری دیکەش برینداربوون.