سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی چوارشەممە 11ی 9ی 2019، کاتژمێر 11ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی خۆیدا، سێ پرسی سه‌ره‌كی تاووتوێ ده‌كات، كه بریتین له:
- خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8 ی ئەیلول ئەنجامدرا.
- گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.
- گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.