ئه‌ردۆغان: ئه‌گه‌ر پێويست بكات ده‌چينه شنگال
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا, ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، ئۆپراسيۆنه‌كانمان فراوان ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵين قه‌نديل ببێته لانكه‌ى تيرۆر و ئه‌گه‌ر پێويست بكات ده‌چينه شنگاليش.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى توركيا له شارى ترابزۆن وتارێكى پێشكه‌ش به لايه‌نگرانى كرد.
له وتاره‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان گوتى: "ئەوەی بە کودەتا و کاری تێکدەرانە ئەنجامیان نەدا، ئێستا دەیانەوێ بە رێگەی پارە ئەنجامی بدەن. ئەمە بە ئاشکرای پێی دەگوترێ شەڕی ئابووری".
گوتيشى: "لە ترابزۆنەوە رایدەگەیەنم، یارییەکەتانمان بینی و ئامادەین لە دژی و خۆمان رادەست ناکەین، ئەگەر ئێوە بە دۆلار ھێرش بکەنە سەرمان ئەوا ئێمەش بە رێگەی دیکە کارەکانمان جێبەجێ دەکەین".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئەمریکا ئامادەیە بۆ یەک قشە 81 ملیۆن کەس بکاتە قوربانی. ببوورن. وەک دەوڵەتی یاسا، ئەوەی پێویست بێت دەیکەین".
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ى بڕينى په‌يوه‌ندييه‌كانى له ئه‌مه‌ريكا كرد و گوتى: "بە ھاوبەش و ھاوپەیمانێکی ستراتیجی، کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی 81 ملیۆن کەسیدا دەکاتە قوربانیی لەبەرخاتری رێکخراوێکی تیرۆریستیی دەڵێین (دەی ماڵئاوا) ".
ئەردۆغان باسی لەو ئۆپەراسیۆنە کرد، کە لە دژی تورکیا ئەنجامدراوە و گوتی: "ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە، ژێر دەست خستنی تورکیایە لە کەرتی دارایی تا سیاسەت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئەگەر کەسانێک ھەبن وا ئاسان بیربکەنەوە کە بابەتەکە دراوی بیانی، دادگایی کردنی قەشە، باجی ئەلەمنیۆم و ئاسنە ئەوا ھەرچی زووە بەخۆیاندا بێنەوە و ئه‌وان بۆ جارێکی دیکە رووبەڕووی یارییەکی سیاسیی و خۆدزینەوە بوونەتەوە و پشتیوان بەخوا بەسەر ئەوەشدا سەردەکەون".
له باره‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ريكاشه‌وه گوتى: "بە کردنەوەی بازاڕی نوێ و بەستنی ھاوپەیمانی و ھەماھەنگی نوێ، وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە کە شەڕی ئابووریان لە دژی وڵاتەکەمان و جیھان ھەڵگیرساندووە".
له باره‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپاى توركيا له ناو خاكى سووريادا، ئه‌ردۆغان گوتى: "گەیشتووینەتە دوایین قۆناغ لە ئامادەکارییەکانی زیادکردنی ناوچەی نوێ بۆ ئەو ناوچانەی لە رێگەی قەڵغانی فورات و لقی زەیتونەوە ئاسایش تێياندا بەرقەراربووە. پشتیوان بەخوا لەکاتێکی نزیکدا شوێنانی نوێ ئازاد دەکەین و ئاسایشیان تێدا بەرقەرار دەکەین. ژمارەی ئەو کەسانەی لە وڵاتەکەمانەوە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو شوێنانەی ئاسایشیان تێدا بەرقەرارکراوە، گەیشتووەتە چارەکە ملیۆنێک".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوت: "پلانه‌كه‌مان ئه‌وه‌يه قه‌نديل رزگار بكه‌ين و نه‌هێڵين ببێته لانكه‌ى تيرۆر و ئه‌گه‌ر پێويستيش بكات ده‌چينه شنگاليش".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ، رۆيته‌رز
ئ.ر