ترەمپ: پێویستە بانکی فیدڕاڵی رێژەی سوود بۆ سفر دابەزێنێت
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا رایگەیاند، پێویستە بانکی فیدڕاڵی لە ماوەی داهاتوودا رێژەی سوود بۆ سفر یاخود کەمتر لە سفر دابەزێنێت.
ترهمپ، ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە خەرجییەکان بۆ قەرزی درێژخایەن کەمبکرێتەوە، ئەمهریکا کەمترین ئاستی رێژەی سوودی هەبێت لە جیهاندا.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا جارێکی دیکە رەخنە لە جێرمی پاول پارێزگاری بانکی فیدڕاڵی گرت و گوتی: ئەو کارە ئەنجام نادات کە وڵاتانی دیکە ئەنجامی دەدەن، بەوەش دەرفەتێکی زۆر لەدەستدەدەن.
جێگەی ئاماژەیە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا هەمیشە رەخنە لە جێرمی پاول پارێزگاری بانکی فیدڕاڵی دەگرێت، بە هۆی ئەوەی رۆڵی هەبووە لە بەرزکردنەوەی رێژەی سوود، کە بەوەش لە ماوەی رابردوو بەهۆی جەنگی بازرگانیان لەگەڵ چین زەرەرمەند بوونە.