لایه‌نه كوردییه‌كانی كه‌ركووك تاوتوێی ئاگركردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن
K24 – كه‌ركووك:
لایه‌نه سیاسییه‌كان له كه‌ركووك بۆ تاوتوێكردنی پرسی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له شاره‌كه كۆبوونه‌وه.
عەدنان سەید، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە کوردستان24ی راگه‌یاند، کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی حزبە کوردستانییەکان بۆ ئەوەیە، چۆن بە هاوبەشی یادی نەورۆز و ڕاپەڕین بکەینەوە.
گوتیشی: حزبەکان هێشتا لە سەر شوێنیکی دیاریکراو رێکنەکەوتوون، یەکێتی و بە شێک لە هێزەکان پێیان باشە لە پارکی باوەگوڕگوڕ بکرێتەوە، بەڵام هەندێکی دیکە پێیان باشە لەسەر قەڵای کەرکووک بێت.