كونسوڵی ئه‌رده‌ن بۆ مه‌سرور بارزانی: ئێوه شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتیی ئه‌رده‌ن له هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
خۆشحاڵم، كه به‌و په‌ڕی گوزارشته‌كانی پیرۆزبایی، پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان بكه‌م، بۆ ئه‌و متمانه گه‌وره‌یه‌ی به ئێوه به‌خشرا و پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقتان وه‌رگرت. پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه گرنگه‌ی كه پێتان درا و ئێوه شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ن. له خوای گه‌وره داواكارم هه‌نگاوه‌كانتان خێر و خۆشی بن و خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رتان بێت بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گرنگه. هه‌روه‌ها سه‌رتان بخات له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌تان و به‌دیهێنانی روانگه و به‌رنامه‌تان له پێناو خزمه‌تكردنی هه‌رێم. هه‌روه‌ها هیوادارم خوای گه‌وره ته‌ندرووستی باشتان پێ ببه‌خشێت و دووباره پیرۆزه.
هه‌یسه‌م ئه‌بولفول
كونسوڵی ئه‌رده‌ن