ئیداره‌ی شنگال داوا ده‌كات پرسی هێزه ناشه‌رعییه‌كانی شنگال یه‌كلا بكرێته‌وه
K24 – دهۆك:
چاره‌نووسی شارۆچكه‌ی شنگال له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به نادیاری ماوه‌ته‌وه. ئیداره‌ی شنگالیش رایگه‌یاند، بۆ دۆخی شنگال چاویان له رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایه، هه‌روه‌ها به هۆی زۆری كێشه جۆراوجۆره‌كانه‌وه، تا ئێستا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی شنگال نه‌چوونه‌ته‌وه سه‌ر زێده‌كه‌یان و به ئاواره‌یی ده‌ژین.
زیاتر له هه‌زار و 900 رۆژه خه‌ڵكی شنگال له ژیانێكی پڕ ده‌رده‌سه‌ری له ناو چادری ئاواره‌ییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، قائیمقامی شنگال، مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و هێزانه‌ی ناشه‌رعین له شنگال نه‌مێنن و دا‌واشیان لێكراوه، بێنه ناو سوپای عێراق، ئێمه‌ش پێمان خۆشه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ژێر چه‌تری یاساییدا بن، به‌ڵام كێشه ئه‌و هێزانه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتوون و رێز له ئاڵای عێراق و بڕیاری عێراق و بڕیاره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی مووسڵ و یاسا ناگرن، چۆن حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه بكات.
هه‌روه‌ها وه‌یس نایف به‌ده‌ل، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای شنگال بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌ر كاتێك ده‌وڵه‌ت هه‌بێت و جدی بێت سه‌قامگیری هه‌یه، بۆیه ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه پێمان باشه و داوا ده‌كه‌ین ده‌وڵه‌ت بێته سه‌ر خه‌ت بۆ پرسی شنگال.