كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان بە نا سەقامگیری دەمێنێتەوە و ئەگەری بەفر و بارانبارین ھەیە.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و لە كاتەكانی ئێوارەدا ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.