له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركووك ته‌نیا مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته به خێزانه كورده‌كان ده‌درێت
K24- كه‌ركووك:
بە پاساوی زێده‌ڕۆیی، دەسەڵاتی سەربازی کەرکووك ژمارەیەك خانوو و دووکانی هاوڵاتیانی کورد لە گەڕەکی عەرەفە دەڕووخێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە دوای 16ى ئۆکتۆبەرەوە هەزاران خێزانی عەرەب لە شارەکانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه هاورده‌كراون و به زێده‌ڕۆیی خانوویان له‌سه‌ر زه‌وی كورده‌كان درووستکردووە، جیا له‌وه‌ی هیچ رێگرییه‌كیان لێ نه‌كراوه، به‌ڵكو پشتگیریش دەکرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، جگە لەو خانووانەی ڕووخێنراون، هەڕەشەی ڕووخاندنی سەرجەم خانووەکانی دیکەش کراوە، کە نزیکەی سێسەد خێزانی کورد تێیدا نیشتەجێن و زۆربەیان خێزانی شەهید و پێشمەرگەن.
حه‌یات محه‌مه‌د كه دایكی پێشمه‌رگه‌یه و خانووه‌كه‌ی روخێنراوه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كوڕه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌یه و بۆ وه‌رگرتنی مووچه چووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادارمان بكه‌نه‌وه هاتن خانووی منیان رووخاندووه، زۆر لێیان پاڕامه‌وه، به‌ڵام گوێیان پێنه‌دام، ئێستاش كه هێشتا كوڕه‌كه‌م نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، خێزانه‌كه‌ی چووه‌ته ماڵی باوكی.
له‌كاتێكیشدا خاوه‌نی ئه‌م خانوانه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن، هاووڵاتیێكی دیكه جگه له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه به چه‌ته‌كانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جی "عه‌لی كیمیایی" ده‌شوبهێنێت ده‌ڵێت: ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ فه‌رمانێكمان لای ئه‌وان نه‌بینی و هاتن دووكانه‌كه‌ی منیان رووخاند، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رامبه‌ر به كورد ده‌یكه‌ن، مه‌گه‌ر له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام ئه‌و كاره كرا بێت.
هاووڵاتیێكی دیكه‌ش چیڕۆكی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی روخاندن ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: كاتێك ویستم رێگری له روخاندنی خانووی دراوسێكه‌م بكه‌م كه پێشمه‌رگه‌یه و له‌ماڵه‌وه نییه، ئه‌و هێزه‌ی یاوه‌ری شۆفڵه‌كه‌یان ده‌كرد، په‌لاماری منیاندا و به قسه‌ی بێ‌ڕێز سووكایه‌تییان پێ‌كردم.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئێستا ئه‌و هێزه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته‌ی پێداوین، دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به رووخاندنی ئه‌و خانوانه، نزیكه‌ی 300 خێزان بێ په‌ناگه ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتیه كوردانه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ماڵی عه‌ره‌بیش له‌و ناوچه‌یه هه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا ماڵه كورده‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه خانووه‌كانیان ده‌ڕوخێنن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پارتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، لە داھاتوودا جارێكی دیكە گرفتی ته‌عریب سەرھەڵدەداتەوە و عەرەبە ھاوردەكان ھەوڵی داگیركردنی زەوی و زاری ماڵە كوردەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم دەدەن.
بۆیە ئه‌و حیزبه جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته چارەسەرێكی ریشەیی بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە و لەگەڵ یەكێتیش ھاوڕان، كە بۆ دابینركردنی سەقامگیری پێویستە پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە بگەرێتەوە.
H.B