يه‌په‌گه چه‌كدارێكى ئيتاڵى ريزه‌كانى داعشى به ديل گرت
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا ده‌يويست سووريا به‌ره‌و توركيا به‌جێبهێڵێت، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) توانيان چه‌كدارێكى داعشى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئيتاڵى ده‌ستگير بكه‌ن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا يه‌په‌گه رايگه‌ياندووه، ئه‌و چه‌كداره ئيتاڵييه ناوى سمير بوكانايه و له ناو داعش ناوى له خۆى ناوه ئه‌بو حوره‌ير موهاجر.
يه‌په‌گه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چه‌كداره ئه‌ركى ئه‌وه بووه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ رێكخراوى داعش دابين بكات.
ئيتاڵيا ئه‌ندامى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه دواى ته‌واوبوونى لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵى، ئه‌و چه‌كداره راده‌ستى وڵاته‌كه‌ى بكرێته‌وه.
ئ.ر