له نه‌ینه‌وا 17 مووشه‌ك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كران
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه، 17 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی گه‌یاره‌ی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كراوون.
ئاژانسه‌كه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقه‌وه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، هێرشه مووشه‌كییه‌كه هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
له‌و باره‌یه‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له پارێزگای نه‌ینه‌وا، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانیی گه‌یاره، یه‌كێكه له گرنگترین سه‌ربازگه‌كانی عێراق. ئه‌مه‌ریكییه‌كان له دوای 2003ه‌وه به‌كاری ده‌هێنن.
دوای ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یرانی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وادا گرت، سه‌ربازگه‌ی گه‌یاره‌ی كرده بنكه و زیندان و دواتر هێزه عێراقییه‌كان توانیان له ته‌مموز/ یۆلیۆی 2016 كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه.
دواتر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كرایه ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنه‌كانی رزگاركردنی مووسڵ له ژێر ده‌ستی داعش و تا كۆتایی 2016 به ده‌ست هێزه عێراقییه‌كانه‌وه بوو.
له سه‌ره‌تای 2017دا ئه‌مه‌ریكا 560 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كه كرد، بۆ هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و سه‌رخستنی ئۆپراسیۆنی مووسڵ.