كەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێ و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.
كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی سێ شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك كاتدا بارانبارینی پچڕ پچڕ دەبێت.