ئه‌مه‌ریكا له هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه گومانی له دوو میلیشیای عێراقی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای عێراقی، به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا له هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، گومانی له دوو میلیشیای عێراقی هه‌یه و له‌و باره‌یه‌وه‌ش به‌رپرسانی به‌غدای ئاگاداركردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، گومانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی "كه‌تائیبی سه‌یدولشوهه‌دا" و "كه‌تائیبی ئیمام عه‌لی" چڕبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌كه راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به به‌رپرسانی به‌غدای راگه‌یاندووه، ئه‌وان هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی ئه‌و دوو میلیشیایه ده‌ستپێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ریان بچه‌سپێت.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسی كردووه، ئه‌و میلیشیا چه‌كدارانه‌ی عێراق، دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سێ به‌شی سه‌ره‌كی، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نین و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه عێراق ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، وه‌كو سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در.
به‌شی دووه‌میشیان نزیكن له ئێران و په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان هه‌یه، وه‌كو رێكخراوی به‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، به‌ڵام تا ئێستا خۆیان له تێوه‌گلان له ململانێكه پاراستووه.
به‌شی سێیه‌میش، ئه‌گه‌رچی هیچ نوێنه‌رێكیان له په‌رله‌مانی عێراق نییه، به‌ڵام له هه‌ر كاتێكدا ده‌كرێ له ململانێكه‌دا خۆیان به لای ئێران‌دا بخه‌ن.
شه‌وی 19ی ئایاری 2019، مووشه‌كێكی كاتیۆشا، له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتووه.
سه‌رچاوه: شه‌رقولئه‌وسه‌ت
ئ. م