كوردانی ئه‌سته‌نبووڵ داوای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان له ئیمامئۆغڵۆ ده‌كه‌ن
K24 – ئه‌سته‌نبووڵ:
ھەرچەندە ئه‌سته‌نبووڵ، خاوەن مێژووییه‌كی دوور و درێژە لە بواری بوونی گۆڤار و بزاڤی رۆژنامەوانی كوردی، بەڵام ساڵانێكە كوردانی شارەكە لە بواری كولتووری و فەرھەنگی دابڕاون، رۆشنبیر و ھونەرمەندانی كورد داوا لە سەرۆك شارەوانییە نوێكانی شاره‌كه دەكەن، بەڵێنەكانیان لەبواری خەباتی كولتووری و فەرھەنگی كوردی جێبه‌جێ بكه‌ن، بە تایبەت ئەو بەڵێنانەی بە كورد دراون لە ھەڵبژاردنی 23ـی حوزەیران.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌كه، له میانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیادا به‌ڵێنی دابوو، ئاوڕ له بواری كولتووری و فه‌رهه‌نگی هاووڵاتیانی توركیا بداته‌وه و به هۆی پشتیوانی كوردانی شاره‌كه‌وه توانی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی له پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی توركیا، بن عه‌لی یه‌ڵدرم سه‌ركه‌وێت و ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی ده‌نگیشیان به ئیمامئۆغلۆ داوه، داواكارن ناوبراو به‌ڵێنه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به كورد جێبه‌جێ بكات.