به فه‌رمی نیاز محه‌مه‌د بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا
نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق كرا.
كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق لیستێكی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی راگه‌یاند كه 44 یاریزانی له خۆگرتووه، له نێو یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان ناوی نیاز محه‌مه‌دی به‌رگریكاری كوردی یانه‌ی هه‌ولێر هاتووه و پێشبینی ده‌كرێت ناوی له لیستی كۆتایی یاریزانه‌كان بۆ به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی رۆژئاوای ئاسیا بمێنێته‌وه.
نیاز محه‌مه‌د له یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه و پێشتر یاری بۆ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غداش كردووه و ئێستاش له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رۆڵێكی كاریگه‌ر هاوشانی هه‌ردی سیامه‌ند ده‌گێرێت.
نیاز محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له خولی نایابی عێراق گۆڵی له دژی حدوود كرد و به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی بۆخۆی راكێشا و پێشتریش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كراوه.