مۆرینهۆ: یاریزانێكی یوڤێنتۆس داوام لێ ده‌كات شوێنی ئالێگری بگرمه‌وه
خۆزێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی یوڤێنتۆس هه‌یه ده‌شڵێت: ئه‌و یاریزانه داوای لێكردووم شوێنی ئالێگری بگرمه‌وه.
یانه‌ی یوڤێنتۆس له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ستبه‌رداربوونی له ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری راگه‌یاند، به گوێره‌ی میدیاكانیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له یانه‌كه‌ی كردووه مۆرینهۆ بۆ شوێنی ئالێگری بگوازنه‌وه.
خۆزێ مۆرینهۆ له میانه‌ی به‌شداریكردن له شرۆڤه‌ی یارییه‌كان له كه‌ناڵی (بێ ئێن سپۆرت) گوتی: یاریزانێكی یوڤێنتۆس داوام لێ ده‌كات په‌یوه‌ندی به یوڤی بكه‌م، منیش وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه و پێم گوتووه كه یانه‌ی یوڤی حه‌ز به من ناكه‌ن.
مۆرینهۆ گوتیشی: ئه‌و یاریزانه پێی گوتم وه‌ره یوڤی 3 یاری له‌سه‌ریه‌ك ببه‌وه و خۆشه‌ویستی هانده‌ران و ئیداره‌ی یانه‌كه به‌ده‌ست بێنه.
مۆرینهۆ پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پۆرتۆی پورتوگالی و ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیا بردۆته‌وه، دوایینجاریش مۆرینهۆ لەگەڵ مان یونایتد 144 یاریی ئەنجام دا، 84 بردنەوە و 31 به‌رامبه‌ربوونی بەدەستهێنا و 29 یاریی دۆڕاند، لە ماوەی سێ ساڵدا خۆزێ سێ نازناوی لەگەڵ رێد دێڤڵز بەدەستهێنا، ساڵی رابردوو بوونە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و جامی خولی ئینگلیزی و دوو ساڵ لەمەوبەریش قەڵخانی خێرخوازیی ئینگڵاندی بەدەستهێنا..