په‌رله‌مانی عێراق پێکهێنانی لیژنەکان تاوتوێ دەکات
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و پێكھێنانی لیژنەكانی ناو پەرلەمان تاوتوێ بكەن.
راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، بڕیاره ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ كۆببێته‌وه و تاوتوێی پێكهێنانی لیژنه‌كان بكات.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان بڕیاره په‌رله‌مانی عێراق، لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامێتی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران بكات.
دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه، كه هێشتا گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌رده‌وامن.