هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و ده‌ستبه‌كاربوونیشی ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژن.
پەرلەمانی کوردستان کۆتايی هەفته‌ی داهاتوو بۆ دەنگدان بە کاندیدانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە. بەپێی رێکارەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێوستی بە دەنگی 56 پەرلەمانتارە، 48 كاتژمێر پێش دانیشتنى پەرلەمان، سیڤی کاندیدان رادەستی پەرلەمانتاران دەکرێت، دوای پرۆسەی دەنگدان، کاندیدی سەرکەوتوو دێتە پەرلەمان و سوێندی یاسايی دەخوات.
زانا مه‌لا خالید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی گوتی: "ڕێوڕه‌سمی دەستبەکاربوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دەکەوێتە دوای جەژن".