نێچیرڤان بارزانی: هێشتا گازی ژەھراوی كاریگەریی لەسەر ژینگه‌ی كوردستان ھەیە

"حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەدان گوندی ئاوەدان كردووەتەوە"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە گوتارێكدا لە چوارچێوەی رێوڕەسمی رۆژی ژینگەی كوردستان رایگەیاند: "شەڕ و ململانێكان و كیمیابارانی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق و شەڕی ساڵانی رابردووی تیرۆر، كاریگەرییەكی نەرێنی خراپیان لەسەر ژینگەی كوردستان ھەبووە و ئێستاشی لەگەڵ دابێت، گازی ژەھراوی كاریگەریی لەسەر كوردستان ھەیە".

ئاماژەی بەوەش كرد، لە یەكەم ھەنگاودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەدان گوندی ئاوەدان كردووەتەوە. داواشی لە ھەموو تاكەكان كرد، خۆیان بە خاوەنی ژینگە بزانن و پارێزگاریی لێبكەن.