رۆیته‌رز: 7 خۆپیشانده‌ر له به‌غدا كوژران
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كه‌ن، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا، 7 خۆپیشانده‌ر به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له سه‌ر زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 21ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانیان داوه له نزیك پردی سه‌نه‌ك له به‌غدا.
له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و بۆمبی گازی فرمێسك رژێن، 7 خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون، هاوكات میدیا عیراقییه‌كان، ئاماری جیاوازیان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره كوژراوه‌كان، 10 كه‌س بووبن.
له باره‌ی بریندارانیشه‌وه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، زیاتر له 78 كه‌س برینداربوونه، به‌شێك له كوژراو و بریندارانیش له نزیك پردی سه‌نه‌ك بووه.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌كه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌ستیانپێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
حكوومه‌تی عێراق چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی چاكسازی داوه، به‌ڵام تا ئێستا خۆپیشانده‌ران ئاماده‌نین گۆڕه‌پانه‌كان چۆڵ بكه‌ن و بچنه‌وه ماڵه‌وه.
ئ. م