گەرمیان.. دەست بەسەر 7 بارھەڵگرى دەرمانی قاچاخدا گیرا
K24- ههولێر:
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، ھێزە ئەمنییەكان دەستیان بەسەر 7 ئۆتۆمبێلی بارھەڵگری داو و دەرماندا گرتووە، لەگەڵ دەستگیرکردنی 20 كهس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بەو دەرمانانەوە.
نوێنەری تەندروستیی گەرمیانیش ئاشكرای دهكات: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە بازرگانیکردن بە داو و دەرمان زیادی کردووە.
به گوێرهی قسهكانی نوێنەری تەندروستیی گەرمیان، ئهو دهرمانانهی دهستیان بهسهردا گیراوه، مەترسیدارن و لە ئەگەری ساخکردنەوەیاندا، دەبنە مەترسی بۆ سەر ژیان و تهندروستیی ھاووڵاتیانی گەرمیان و ناوچەکە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست کوردستان 24 کەوتوون, ئەو دەرمانانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، نرخەکەیان زیاتر لە 80 ھەزار دۆلارە و سەرچاوەی ھێنانی دەرمانەکانیش وڵاتانی دراوسێی ھەرێمی کوردستانن.
H.B