پەیوەندییەکانی بەریتانیا و هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە
K24 – هه‌ولێر:
چەند ئەندام پەرلەمانێکی بەریتانیا بە گرنگیەوە باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و کونسوڵخانەی بەریتانیش لە هەولێر پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەکات.
جه‌یمس تۆنتن، كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌دا بۆ كوردستان24 پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرد و رایده‌گه‌یێنێت كه دڵنیان له‌وه‌ی له قۆناخی داهاتوودا پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان ده‌بێت.
هەر لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی پەرلەمانی به‌ریتانیا بە ئومێدەوە دەڕواننە پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و پێیانوایە کە دەکرێت لەگەڵ وڵاتەکەیان دەستپێکێکی گرینگ و باشی هەبێت.
بەریتانیا چاوی لەوەیە لە بوارەکانی سیاسیی و سەربازیی و ئابووری لەگەڵ هەولێردا پەیوەندییەکانی پەرە پێبدات، بەجۆرێک وەک خۆیان دەڵێن، بۆ لەمەودوا هەولێر تەنها پایتەختی هەرێمێکی بچکۆلانە نابێ.
لەو بارەوە، ماری گڵیندۆن، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا بە کوردستان24ی راگەیاند: "پێموایە گرینگە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا فراوانتر بن، دەکرێت لە هەردوو سێکتەری سیاسیی و ئابووری ئێمە پەیوەندییەکانمان بەرەو پێش ببەین".
H.J