دوو چالاکوانی دیکەی خۆپیشاندانەکان لە عێراق تیرۆر کران

40 خۆپیشاندەر لە پارێزگای واست برینداربوون

K24 – هه‌ولێر:

40 خۆپیشاندەر لە پارێزگای واست برینداربوون و چالاکوانێک لە ناسرییە و یەکێکی دیکە لە بەغدا کوژران.

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن و لە شاری کوت، ناوەندی پارێزگای واست، لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان، زیاتر لە ٤٠ خۆپیشاندەر برینداربوون.

لە ناسرییەش، چالاکوانێک بەناوی حەسەن هادی مهەلهەل لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا و خۆپیشاندانی فراوانیش لە شارەکە بەردەوامە و رێگا سەرەکەییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون و دەوامی فەرمانگە و ناوەندەکانی خوێندنیش پەکییان کەوتووە. هاوکات، لە باکووری بەغداش چالاکوانێکی دیکە تیرۆرکرا.

لە کەربەلاش خۆپیشاندان بەردەوامە و خۆپیشاندەران چەندین رێگای شارەکەیان گرتووە و دەوامی فەرمانگە و قوتابخانەکانیش بایکۆت کراوە.

دوێنێ خۆپیشاندەرانی کەربەلا، بارەگای رێکخراوی بەدری هادی عامرییان سووتاند و هەوڵی سووتاندنی باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگاشییاندا.

 H.J