هێزێكی زیاتری سوپای سووریا گه‌یشته سنووری ره‌قه و حه‌سه‌كه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سووریا، چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازیی سوپای سووریا، به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌ك، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و تانك و زریپۆشه‌وه گه‌یشته ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و ره‌ققه "ناوچه‌ی جه‌زیره".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزێكی پۆلیسی سه‌ربازی رووسی چووه ناو شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، سوپای سووریا كار بۆ درووستكردنی 15 خاڵی چاودێری به درێژایی سنووری له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و خاڵانه‌ی چاودێری ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا.
H.B