ئیدارەی سەپێندراوی کەرکووك شوێنە گرنگەکان بەناوی وەبەرهێنان داگیر دەکات

له‌م هه‌نگاوه‌دا زۆرترین زیان به‌ر كورد ده‌كه‌وێت
kurdistan24.net

K24- كه‌ركووك:

ئیدارەی سەپێندراوی كەركووك دوای شازدەی ئۆکتۆبەر بە پاڵپشتی دەسەڵاتی سەربازی، زۆربەی شوێنە ھەستیار و گرنگەکانی بەناوی وەبەرھێناوە داگیرکردووە.

به‌ پاساوی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانیش کاسبکاران لە شوێنەکانیان دەردەکرێن، بێ ئەوەی قەرەبوویان بکەنەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ وەرگرتنی باج و سەرانە لە کاسبکاران بووەتە دیاردە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەنێو کاسبکاران درووستکردووە، زۆربەی زیانەکانیش بەر ھاوڵاتیانی کورد دەکەوێت.

H.B