ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سه‌رباز بۆ پشكنین ده‌باته ئه‌ڵمانیا
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كه له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د بوونه و به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران زیانیان به‌ركه‌وتووه، بۆ چاره‌سه‌ر و پشكنینی ته‌ندرووستی ده‌باته ئه‌ڵمانیا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌نگه له داهاتوو چه‌ند حاڵه‌تێكی دیكه‌ی سه‌ربازی زیانلێكه‌وتوو تۆمار بكرێن كه ئێستا ره‌نگه هه‌ستیان پێ نه‌كردبێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ریش له زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ پشكنین و چاره‌سه‌رى ته‌ندرووستی، 12 سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه.
رۆژی 8/1/2020 ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كرد له رۆژئاوای ئه‌نبار، به‌رپرسانی تارانیش ده‌ڵێن ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان له تۆڵه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به هۆی مووشه‌كبارانه‌كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئ. م