ته‌قينه‌وه‌كه‌ى منبج پرسى درووستكردنى ناوچه‌ى ئارامى گه‌رمكردووه
K24 – منبج:
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منبج چه‌ندین كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری به دوای خۆیدا هێنا، به تایبه‌تیش له رووی درووستكردنی ناوچه‌ى ئارام. به‌شێكی چاودێران پێیان وایه دوای ته‌قینه‌وه‌كه توركیا زیاتر باسی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام ده‌كات و به‌شێكی لایه‌نه‌كانیش پێیان وایه، درووستكردنی ده‌ڤه‌ری ئارام بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تییه و نابێت توركیا ده‌ستوه‌ردان بكات.
له نوێترين پێشهاتيشدا، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا رايانگه‌ياند، ئه‌گه‌رى هه‌ره به‌هێز له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى منبج، ئه‌وه‌يه، كه داعش له پشت ئه‌نجامدانييه‌تى.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ئه‌مه‌ريكييه‌كان، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته(پێنتاگۆن) رايگه‌ياندووه، به‌دواداچوونى زياتر بۆ ئاشكراكردنى ناسنامه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قينه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، له به‌رده‌م چێشتخانه‌يه‌كى ميللى شارى منبج، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و به هۆيه‌وه، 19 كه‌س كوژران، كه چواريان سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكايى بوون.