نەتەوە یەکگرتووەکان 12 گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزدییەكان هەڵدەداتەوە
K24 - ھەولێر
تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، 12 گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی هەڵدەداتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەستکەوتووە، کە تیایدا باس لە هەڵدانەوەی 12 گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە دەوروبەری شنگال دەکات. کە مەبەست لێی، لێکۆڵینەوەیە لە تاوانەکانی رێکخراوی داعش.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش رەزامەندیی لەسەر لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە ساڵی 2017 دەربڕی. ئێستا تیمێکی UN بە سەرۆکایەتیی پارێزەر کەریم ئەسعەد خان، خهریكی لێكۆڵینهوهن و لێکۆڵینەوەکانیان بەسەر سێ بەشی سەرەکی دابەش کراون لە عێراق، کە یەکێکیان لێکۆڵینەوەیە لە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی، دووهكهی تریش تاوانەکانی داعش لە مووسڵ و کۆمەڵکوژی سەربازانی عێراقی لە تکریت.
ھ.م