مەزڵوم عەبدی: سه‌رۆك بارزانی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه

مەزڵوم عەبدی باس لە رۆلی سەرۆک بارزانی لە یەکخستنی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکات

K24 – هه‌ولێر:

مەزڵوم عەبدی (مەزڵوم کۆبانێ)، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، هه‌سه‌ده،‌ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیی رایگەیاند، سه‌رۆك مەسعود بارزانی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه‌ و ده‌توانێت زیاتریشی بكات.

مه‌زلووم عه‌بدی لە لێدوانێکی بۆ سایتی ئه‌لمۆنیتۆر رایگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و له‌ لەیه‌ك نزیكکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی ئه‌رێنی گێڕاوه‌ و روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات جه‌ختیشیكرده‌وه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاماده‌ن بۆ یەکگرتن له‌ رۆژئاوای كوردستان و له‌ كاتێكی نزیكدا ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو زۆرێك له‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌ن‌ و خوازیارین ئه‌نه‌كه‌سه‌ش به‌شدار بێت.

H.J