وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كاتی سه‌ردانی لاڤرۆڤ بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كاتی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
له كۆنگریه‌كیی رۆژنامه‌وانیدا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، "له رۆژانی 7 و 8ی مانگی داهاتوو لاڤرۆڤ سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و دواتریش له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاشكراشیكرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی و عێراق، سووریا و ناوچه‌ی كه‌نداو به تایبه‌ت ده‌كات و را و سه‌رنج له‌گه‌ڵیان ئاڵوگۆڕ ده‌كات، هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی ئێران و كێشه‌ی فه‌له‌ستینیش ده‌كات.
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لاڤرۆڤ له سه‌ردانه‌كه‌یدا گرنگی زۆر به بنبڕكردنی تیرۆر و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی تافه‌گه‌ری ئاینی ده‌دات و گوتیشی، "پێشینه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان رووسیا و عێراقه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، به‌تایبه‌ت له بواره‌كانی سووته‌مه‌نی و وزه و بواری مرۆڤایه‌تی".
پێشتریش میخائیل بۆ‌گدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئاشكرایكردبوو، مانگی داهاتوو لاڤرۆڤ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
گوتیشی: رووسیا په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌ولێر، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B