وه‌زیری په‌روه‌رده له‌سه‌ر ئه‌م دیمه‌نه هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر چه‌ند وێنه‌یه‌ك هاته‌ده‌نگ، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "وێنەیەك لەتۆڕەکۆمەڵایەتیيەکان بڵاوبۆتەوە کە لە قوتابخانەیەك مەنهۆڵ بەقوتابیان پاکدەکرێتەوە".
وه‌زیری په‌وه‌رده، كاره‌كه به دوور له هه‌موو به‌هایه‌ك و شێوازێكی ئیداری وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەمە دوورە لەهەموو بەهایەك و شێوازێکی ئیداری، پاش بەدواداچوون و ڕوونبوونەوەی بابەتەکە بڕیاردرا کە سبەی کاتژمێر 8ی بەیانی ئەو بەڕێوبەرە لەکار لادەدرێت و پاشان ڕێککاری کارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر".
وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، كه وێنه‌كه هی قوتابخانه‌ی "هیران سیتی"یه له هه‌ولێر.
ئ. م