"ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی سێیه‌مین یاریزان سه‌ركه‌وتوو بوو"
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به خێرایی هه‌واڵی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێندی له لایه‌ن ریال مه‌دریدیان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه ده‌كاته سێیه‌مین گرێبه‌ستی فه‌رمی ئه‌م هاوینه.
پێگه‌ی دێفێنسا سێنترال و ماركای ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یاریزانی بالی چەپی یانەی لیۆنی فڕەنسا فێرلاندی مێندی به 50 ملیۆن یۆرۆ گەیشتونەتە رێکەوتن و بریارە له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی رابگه‌یه‌ندرێت.
پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ئێستا فێرلاند مێندی له‌ژێر پشكنینی ریال مه‌درید دایه و له چه‌ندا كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له كاتێكدایه كه دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا پێشتر ئه‌م هه‌واڵه پشتڕاست كردۆته‌وه و ئاشكرای كردووه كه مێندی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
فێرلاند مێندی تەمەنی23 ساڵە لەم وەرزەی لیگ وەن بەشداری 30 یاری یانەکەی کردووە توانیویەتی 2 گۆڵ و ئاسیستێک تۆمار بکات، ئەم یاریزانە لەلایەن زیدانی راهێنەری فڕەنسی ریال مەدرید داواکراوە و دەگوترێت کە وەک شوێن گرەوەی مارسێلۆ دەگوازرێتەوە یانەکەی پایتەخت.