رێباز حەملان: مووچەی فەرمانبەران مژاری سەرەكی كۆبوونەوەكانە

"باسی میکانیزمی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان دەکرێت"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەشبینی خۆی بە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندەکەی بەغدا دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەران مژاری سەرەكی كۆبوونەوەكان دەبێت.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ شاندی بەغدا باسی رێکخستنەوەی باج و دۆزینەوەی میکانیزمی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان دەکرێت".

گوتیشی: "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران مژارێکی سەرەکی کۆبوونەوەکان دەبێ و کۆبوونەوەکان ئومێد بەخشن".

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 12/3/2018، شاندێكی بەغدا بە سەرۆكایەتی عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عێراق گەیشتە هه‌ولێر، بۆ تاوتوێكردنی پرسە داراییەكان بەتایبەتی وەرگرتنی باج، لەنێوان ھەولێر و ئەمڕۆ شاندەكەی بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

 

ھ.م