كۆمیسیۆن ئاگادارییه‌ك بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، ئاگاداری كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كاته‌وه له سلێمانی، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌یان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئاگادارییه‌كه‌ی كۆمیسیۆن كه له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه كه رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له 30ی ئه‌یلوولی 2018 به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بوونه.
كۆمیسیۆن داوا ده‌كات ئه‌و كارمه‌ندانه رۆژی 22/7/2019، سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌یان، پێویسته خۆیان بچن و كۆپی ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان كارتی نیشتمانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.
به گوێره‌ی ئاگادارییه‌كه، فه‌رمانگه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئاشتی به‌رامبه‌ر پاركی ئازادی له شاری سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هیچ كه‌سێك ناتوانێت له جێگه‌ی كه‌سێكی دیكه پاداشته‌كه وه‌ربگرێت.
ئ. م