هه‌ردی سیامه‌ند له نێوان 5 یانه یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردی سیامه‌ند گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مینا هه‌ڵوه‌شانده‌وه راسته‌وخۆ چه‌ندان یانه‌ی عێراقی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاتنه سه‌رهێڵ، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئێستا یانه‌ی نه‌فتی عێراق له شاری هه‌ولێر هه‌وڵه‌كانیان بۆ رازیكردنی ئه‌و ئه‌ستێره كورده چڕ كردۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو یانه عێراقییه‌كه به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رگریكاره كورده رابگه‌یه‌نن.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هه‌ردی سیامه‌ند چه‌ندان ئۆفه‌ری فه‌رمی له لایه‌ن یانه‌كانی (زه‌ورا، شورته، ته‌ڵه‌به و نه‌جه‌ف) پێگه‌یشتووه، به‌ڵام یانه‌ی نه‌فت له هه‌مووان نزیكتره و پێشبینی ده‌كرێت رۆژی شه‌ممه هه‌ردی سیامه‌ند به فه‌رمی واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی نه‌فت بكات كه ئێستا ئه‌و یانه‌یه به‌شداریی له پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات و ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كه‌مین یاری خۆی له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌فاقسی توونسی ده‌كات.
هه‌ردی سیامه‌ند، پێشتر له یانه‌ی ئاسۆی شاری هه‌ولێر ده‌ركه‌وتووه، له‌گه‌ڵ یانه‌كانی برووسك و هه‌ولێر ناسناوی خولی نایابی كوردستانی به‌ده‌ستهێناوه، ماوه‌یه‌كی زۆریشی له یانه‌ی زاخۆ به‌سه‌ر بردووه، دواتر بۆ پاڵپشتیكردنی یانه‌ی هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه پایته‌ختی باشووری كوردستان، دواتر بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز یاری بۆ یانه‌ی مینای شاری به‌سرا كرد و پێشتریش بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش كردووه.