ژنه داعشییه‌كانی كامپی هۆل پشێوی ده‌نێنه‌وه و هه‌وڵی راكردن ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژنه داعشی و مێردمنداڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش، كه له كامپی هۆل له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌سبه‌سه‌رن، هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و راكردن ده‌ده‌ن له كامپه‌كه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه هه‌سه‌ده بڵاویكردووه‌ته‌وه و له كامێرای چاودێرییه‌وه تۆماركراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، ژنه‌كان كۆده‌بنه‌وه و ده‌یانه‌وێت پێشوی له ناو كامپه‌كه درووست بكه‌ن.
به هۆی هێرشه‌كانی توركیا، كه له رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه، ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان ئاڵۆز بووه و هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی هێرشه‌كان ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.