پسپۆڕان: هه‌ركاتێك گه‌رووی هورمز دابخرێت هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی عێراق هه‌نارده‌ ده‌كات

"ئه‌وكات په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ش به‌هێزتر ده‌بێت"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران تادێت ئاڵۆزتر ده‌بن، باس له‌وه‌ ده‌كرێت، له‌ ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌نێوان هه‌ردوو لا، ئێران گه‌رووی هورمز داده‌خات، به‌مه‌ش تاكه‌ رێگه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق بمێنێته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستانه‌.

له‌مباره‌شه‌وه‌ شاڵاو عەبدولخالق، پسپۆری بواری سیاسەت و وزە ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر شه‌ڕێكی راسته‌وخۆ له‌نێوان هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران روونه‌دات، پێگه‌ی جیوپۆلیتیكی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكات هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان - توركیا ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی گه‌رووی هورمز، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ كه‌رتی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. هاوكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی ئه‌و حكوومه‌ته‌ش ده‌بێت، بۆ بۆ چوار ساڵی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌كاتێكیشدا دوای بیکهینانى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى پەیوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتان رۆژ بە رۆژ بەرەو باشتر دەروات بە تایبه‌تی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ, هاوكات هاوكاتیش هەرێمی کوردستان لە رێگەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکانی لە رووی سیاسی و ئابوریەوە بەهێزتر بوونه‌، زوبێر رەسوڵ، كه‌ پسپۆرێکی بواری پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانه‌ دەڵێت: چوار ساڵی داهاتووی پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغدا و دواتریش وڵاتان بەرەوپێش دەروات, بە تایبەت لەگەڵ تورکیا.

هه‌روه‌ها دەشڵێت: ناردنی نەوتی عێراق لە رێگه‌ی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندی هەولێر و وڵاتان بەهێزتر دەکات.

پێگه‌ی جوگرافی هه‌رێمی كوردستان هۆکارێکی لە بارە بۆ باشتربوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، بە تایبەت لە بواری سەرچاوەی وزە، جگە لە تورکیا عێراقیش لە حاڵەتی داخستنی گەروی هورمز چاوی لە هەرێمی کوردستانە بۆ ناردنی نەوتەکەی، ئەمەش لە روی سیاسی و ئابووریەوە بە رای پسپۆران، دەبێتە هۆی بە هێزی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

H.B