چوار تەنکەری بەنزین لە گەرمیان ئاگریان گرت
K24 - گەرمیان
لە گەرمیان چوار تانكەری بەنزین ئاگریان گرت و ژمارەیەك كەسیش بەوھۆیەوە برینداربوون.
لە راگەیەندراوێكدا رائیدی مافپەروەرعلی جەماڵ قدووری، لە بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ شەممە لە گوندی بەرلوتی سەر بەقەزای کەلار لەکاتی خاڵی کردنی بەنزین گڕ لەتەنکەرێک بەردەبێت بەهۆی زوو تەشەنەکردنی ئاگرەکە سێ تەنکەری دیکە و دوو سایلۆ و کابینەیەک سووتان و یەکێک لە شۆفێرەکان بەشێک لەجەستەی سوتا، دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوەو لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی دروست بوونی ئەوئاگرە دەستی پێکردووە".
ھ.م