سبه‌ى پارتى و گۆڕان رێككه‌وتنێك واژوو ده‌كه‌ن

پارتی و گۆڕان گەیشتنە رێككەوتن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پارتی و گۆڕان لەسەر پێكھێنانی حكومەت بەشێوەیەكی سەرەتایی گەیشتنە رێككەوتن.

دوێنێ شاندێكی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان سەردانی پیرمامی كرد و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی كۆبوويه‌وه‌.

دوای سێ كاتژمێر كۆبوونەوە ھەردوولا رایانگەیاند، تەواو لەیەكتر نزیكبوونەتەوە و رۆژی شەممەش كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە بۆ واژووكردنی رێككەوتنامەكە ئەنجام دەدەن.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24،  گۆڕان لە كۆبوونەوەكەدا داوای پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك وەزارەتی خزمەتگوزاری كردووە. 

گۆڕان پارتی لەوە دڵنیاكردەوە، كە لە كۆبوونەوەكەی 18 ئەم مانگەی پەرلەمانی كوردستان بەشداردەبن.