ورده‌كاری نوێ له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سۆران كه تێیدا سێ ئافره‌ت گیانییان له‌ده‌ستدا
K24 - سۆران:
به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له شارۆچكه‌ی سۆران، سێ ئافره‌ت گیانییان له‌ده‌ستدا و منداڵێكیش به سه‌ختی برینداربووه و له ژێر چاودێری چڕی ته‌ندرووستیدایه, هه‌مووشیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
ته‌یفوور محه‌مه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 10ی شه‌وی رابڕدوو، له‌سه‌ر رێگه‌ی جووتسایدی جندیان روويداوه و شۆفێره‌كه‌ش مێردمنداڵه و له رووی یاساییه‌وه ناتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری كیا مۆهاڤی بووه، دوای ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ستداوه، خۆی به‌و خێزانه‌دا كێشاوه، دواتریش خۆی به دوو ئۆتۆمبێلی دیكه‌دا كێشاوه، له جۆره‌كانی تۆیۆتا كۆرۆلا و هیوندای.
رائید هاوار ئه‌رگوشی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی گیانییان له ده‌ستداوه، دایكێك و دوو كچییه‌تی، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ژنه‌كه، كه كچێكی بچووكه و به سه‌ختی بریندار بووه.
ئه‌رگوشی راشیگه‌یاند، ژنه‌كه ناوی (دیوان سوار عه‌دۆ)یه، و كچه‌كانیش به‌ناوی (ئیلهام و سومه‌یه عه‌زیز حه‌سه‌ن)، كه گیانییان له‌ده‌ستداوه، منداڵه‌كه‌ش نه‌وه‌ی دیوانه و ناوی (سه‌ما سامان)ـه، كچی یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له رووداوه‌كه گیانی له ده‌ستداوه، شۆفێره‌كه‌ش ناوی (ا. س. ك)ـه و له دایكبووی ساڵی 2002ـه.
راشیگه‌یاند، شۆفێره‌كه نه‌وجه‌وانه و راسته‌وخۆ دوای رووداوه‌كه راگیراوه، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ریش به گوێره‌ی مادده‌ی 24ی یاسای هاتووچۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران ئاشكراشی كرد، به گوێره‌ی گوفتاری شۆفێره‌كه، ئه‌و نه‌وجه‌وانه به بێ پرسی دایك و باوكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بردووه و به گوته‌ی ئه‌و، ویستوویه‌تی به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی باوكی بۆ ماڵه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه بباته‌وه، بۆیه به‌و خێراییه رۆیشتووه و رووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ا. م