لە حاجی ئۆمەران 8 تانكەر بەنزین گەڕێندرانەوە ئێران
K24 - ھەولێر
ھەشت تانكەر بەنزین كە لە ئێرانەوە ھێنرابووە ھەرێمی كوردستان دوای ئەوەی كە لە پشكنین دەرنەچوون، گەڕێندرانەوە ئێران.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمهران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرا كرد: "بەھۆی کوالیتی خراپ شیاو نەبوونی بۆ بەکارهێنان 8 تانکەر بەنزین گەرێندرانەوە بۆ وڵاتی ئێران کە لە تاقیگەی بنکەی پشکنینی سوتەمەنی سامانە سرووشتییەکان لە کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمهران دەرنەچوو بوون".
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوەشكراوە: "لەپێناو نەهاتنە ناوەوەی سوتەمەنی نەگونجاو بۆ بەکارهێنان، بەردەوام رێگری لە کەل و پەل و کەرستەی خراپ دەگیرێت کە زیان بەخشە بە تەندروستى هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانیان".
ھ،م