ئێران دژی توركیا ھاتە دەنگ

داوا دەكات توركیا ھێزەكانی لەناو خاكی سووریا بكشێنێتەوە

K24 - ھەولێر

ئێران دژی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان ھاتە دەنگ و داوا لە توركیا دەكات بەپەلە ھێزەكانی لە ناو خاكی سووریا بكشێنێتەوەو ئۆپەراسیۆنەكەی رابگرێت.

ئەمرۆ پێنجشەممە 10/10/2019، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا داوای لە توركیا كرد، كە ئۆپەراسیۆنەكەی لە رۆژھەڵاتی فورات لەناو خاكی سووریا رابگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە یارمەتی دۆخەكە ناكات و نیگەرانییەكانی توركیاش كەم ناكاتەوە، ھەربۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ھەموو نێوەندگیرییەك دەربڕیووە.

ھ.م